سەردێڕ:

خۆبەخشانی تەندروستی لە كفری گردبوونەوە

PM:12:43:15/10/2024

888 جار خوێندراوەتەوە

خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە کفری گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە کفری گردبوونەوە و باس لەوە دەکەن، تیایاندایە چەند ساڵە کاری خۆبەخشی دەکات و تاوەکو ئێستا حکومەت هیچ کارێکیان بۆ ناکات، تەنانەت هیچ بەڵێنیکیشیان پێ نادات.

ئەو خۆبەخشانە باس لەوەدەکەن، "ئێستا نەوەک بەڵێنیان پێنادەن بۆ دامەزراندن یان بە گرێبەستکردن، بەڵکو کاری خۆبەخشیشیان کردووەتە واستە و هەموو کەس وەرناگرن، لەبری ئەوەی ئاسانکاری بکەن".

دەشڵێن، "مامۆستایانیان کرد بە گرێبەست، گرنگە کارێکیش بۆ خۆبەخشانی تەندروستی بکەن، چونکە کەرتی تەندروستی کەرتێکی گرنگی کۆمەڵگەیە".













گەلەری