یەکەم رۆژى زستانە و شەپۆلێکی چڕی باران تەواوى هەرێمى گرتەوە و بەفر لە زۆرینەى شاخەکان باریوە، کەشناسیش پێشبینی دەکات لە دوانیوەرۆی ئەمرۆوە شەپۆلەکە بەرەو لاوازی بچێت و بەڵام پلەکانى گەرما بە نزمیی دەمێننەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، شەپۆلێکى چڕی باران و بەفر ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى گرتووەتەوە و بەفر لە زۆرینەى شاخەکانى سنوری هەولێر و سلێمانى و دهۆک باریوە بەتایبەت لوتکەى شاخە بەرزەکان.
ئاماژە بەوەش کرا، بەهۆى بارینى بەفری زۆرەوە لە حاجی ئۆمەران ئاستەنگی
هاتووچۆ دروستبوو و بەڵام دواتر تیمەکانى بەرگری شارستانى رایانگەیاند رێگەکەیان لە
بەفر پاک کردووەتەوە.
هاوکات کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا لە کەرکوک و
بازیان ٩.٢ ملیم باران باریووە کە زۆرترینە، لە سلێمانیش ٨.٦ و لە هەولێریش ٧.٢ ملیم
باران باریووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کەشناسى عێراقیش باسی لەوە کردووە، لە دوانیوەڕۆی
ئەمرۆوە شەپۆلی باران بەرەو لاوازی دەروات بەڵام پلەکانى گەرما ئەمرۆش بە نزمی دەمێننەوە
بەتایبەت لە شەودا زیاتر دادەبەزن و کەشی زستانە دەستپێدەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە
پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 12
پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17
پلەى سیلیزى