سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ئەمڕۆ کۆتا رۆژە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمێتری دەنگدان

AM:11:27:15/10/2024

3096 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ کۆتا رۆژە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمێتری دەنگدان و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات کارتەکانیان وەربگرنەوە.


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوڵاتیان دەتوانن کارتی بایۆمێتری دەنگدان وەربگرنەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبێ بوونی کارتی بایۆمێتری هاوڵاتیان مافی دەنگدانیان نابێت.
پێشتریش، ئەیسەر یاسین وتەبێژی راگەیاندنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوڵاتیان پێشتر وەسڵێکیان پێدەدرا، ئێستا بەبێ بوونی ئەو وەسڵە دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە، تەنها پێویستە کارتی نیشتیمانیان پێبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنها هەفتەیەکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئەم هەڵبژاردنەش جیاوازە بەوپێیەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات و وڵاتانی نێودەوڵەتیشی چاودێری پرۆسەکە دەکەن.












گەلەری