سەردێڕ:

وەزارەتى دارایی عێراق: ٢٥ی ئەم مانگ حساباتى دارایی ئەمساڵ دادەخەین

AM:11:20:21/12/2024

2116 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، ٢٥ ئەم مانگە حساباتى دارایی ئەمساڵ دادەخەن، بۆیە دەبێت تا رۆژى چوارشەمەى ئەم هەفتەیە مووچەى مانگەکانى ١١ و ١٢ـی هەرێم یەکلابکرێتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش چاوەروان دەکرێت ئەم هەفتەیە حکومەتى کاربەڕێکەر بریار لەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگی ١١ بدات.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، چاوگێک لە حکومەتى کاربەڕێکەر بە ئین ئاڕ تى راگەیاند، هەرچەندە هەرێم چاوەروانە بەغدا پارەى دیکەی بۆ مووچەی مانگی ١١ بۆ بنێرێت و بە تایبەتى داوای ٢٧٠ ملیار دیناری دیکەى کردووە، بەڵام لە بەغداوە پێیان وتراوە پارەى دیکە بۆ مووچەى مانگی ١١ نانێرێدرێت بۆیە حکومەتى کاربەڕێکەر ناچارە بە داهاتی ناوخۆ پارەکەى بەغدا تەواو بکات و دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگی ١١ش بکات.

هاوکات، بەو پێیەى ساڵ بەرەو کۆتایی دەروات ، بە تایبەت کە ئەمساڵ هەرێم تەنها کەمتر لە ٤٠٠ ملیار دینار داهاتى ناوخۆی رادەستى بەغدا کردووە و تەواوى داهاتى ناوخۆی بۆ ماوەتەوە کە مانگانە بە ٤٥٢ ملیار دەخەمڵێنرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەرچى موچەى مانگی ١٢ شە، شاندێکى تەکنیکی بەغدا لە هەرێمن و بریارە ئەمرۆ و سبەى بگەرێنەوە بەغدا و بریارە شاندێکى هەرێمیش بچنە بەغدا بۆ تاوتوێکردنى مووچەى مانگی ١٢ و ناردنى پارەى دیکە بۆ مووچەی هەرێم.













گەلەری