کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و تیایدا هاتووە، سبەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئەوەش هاتووە، سبەی
چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە
شاخاوییەکانی پارێزگاکە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لە هەندێک
ناوچەی جیاجیا لە کاتەکانی درەنگانی شەودا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە سنووری
پارێزگای دهۆک کەمێک نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٣پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٢ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٤ پلەى
سیلیزى
زاخۆ : ٣٢پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣١ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٧ پلەى سیلیزى