PM:03:37:20/12/2024
1408 جار خوێندراوەتەوە
وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، دواى کەوتنى رژێمى بەشار ئەسەد، بەشێکى چەک و تەقەمەنى رژێمەکە کەوتووەتەدەست چەکدارانى داعش و چەند ناوچەیەکیشیان لە سوریا کۆنترۆڵکردووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا بەریتانیاکەى قسەى کردووە و وتویەتى، پێویستە ئاسایشى زیندانیانى سوریا زیاتر تۆکمە بکرێت بۆ ئەوەى چەکدارە زیندانیکراوەکان دزەنەکەن و بەوەش مەترسى لەسەر ئاسایشى ناوچەکە دروستدەکەن.
ئەوەش لەکاتێدایە، دواى کەوتنى رژێمى بەشار ئەسەد، داعش لە چەند شوێنێک
چالاکییەکانى زیاتر بووە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێکى فەرمى کۆنترۆڵکردنى هیچ شار
و شارۆچکەیەکى لەلایەن ئەو رێکخراوەوە بڵاونەکردووەتەوە.