سەردێڕ:

بە حەوت کاتژمێر ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کۆنتڕۆڵ کرا؛ زیانەکانی چی بوون؟

AM:09:50:15/10/2024

4532 جار خوێندراوەتەوە

دوای زیاتر لە حەوت کاتژمێر ئاگری کۆگاکانی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کۆنتڕۆڵ کرا، بەپێی زانیارییەکانیش زیانی ئاگرەکە بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.


دیاری ئیبراهیم بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگرەکە سەرەتا لە کۆگایەکی ئاو لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە و دواتر تەشەنەی سەندووە و دوو کۆگای دیکەش ئاگریان گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی ئیزۆگامکردنی یەکێک لە کۆگاکان بووە کە بەهۆیەوە ئاگر دزەی کردووەتە ناو کۆگاکە و تەشەنەی کردووە، وتیشی، ئاگرەکە تەنها زیانی مادی هەبووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، زیانە ماددییەکانی ئاگرەکە بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.













گەلەری