سەردێڕ:

زیاتر لە پێنج کاتژمێرە ئاگرێکی گەورە لە سلێمانی کەوتووەتەوە و کۆنترۆڵ نەکراوە

PM:11:03:14/10/2024

3296 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی زیاتر پێنج کاتژمێرە ئاگرێکی گەورە لەچەند کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی لە سلێمانی کەوتوەتە. پەیامنێری ئێن ئاڕتیش باسی لەوە کرد، تاکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ئاگرەکە سەرەتا لە کۆگایەکی ئاو لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە و دواتر تەشەنەی سەندووە و چەند کۆگایەکی دیکەش ئاگریان گرتووە.

ئەوەشی خستە روو، بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی چەند کەسێک تێکچووە، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە وتیشی قەبارەی زیانی ئاگرەکە بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.

خاوەنی کۆگایەکیش کە بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە کۆگاکەی سوتاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی ئیزوگامکردنی کۆگایەکەوە دروست بووە.

خاوەنی یەکێک لە کۆگاکان باسی لەوە کرد، تەنها کۆگاکەی ئەوان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار زیانی پێگەیشتووە و کۆگاکەیان هەرچەندە کۆگاکەیان سیستمی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوەی تێدا بووە بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە سیستمەکە نەیتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکات.

کارزان تاریق- سلێمانی 












گەلەری