سەردێڕ:

بەم شێوەیە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانت باشتر بکە

PM:08:03:14/10/2024

2720 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەردەوام لە زیادبووندایە، یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکان سیستمی خۆراکی ناهاوسەنگە.


دکتۆر یەکێترینا تیولکینا پزیشکی پسپۆڕی دڵ ئاماژه بۆ ئەوه دەکات پێویستە بۆ پاراستنی ته ندروستی دڵ و خوێنبەرەکان چاودێری ئەو خۆراکانە بکەین کە دەیخۆین و چاودێری کێشی جەستەمان بکەیەن و رێسا سادەکانیش پەیرەوبکەین

بە گوتەی ئەو، گرنگترین هۆکار بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ بریتییە لە پەیڕەوکردنی خۆراکی هاوسەنگ، و وازهێنان لە خواردنە خێرا و چەورەکان، کە هەموو ئەمانە ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ زیاد دەکات کە زیان بە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات کە کێشی زیادە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ و خوێنبەرەکان دروست دەکات.

جەختیشی لەوەکردەوە لە بەرامبەردا پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ترشی ئۆمیگا ٣، سەوزە و میوەکان.

جگە لەوەش "پێویستە واز لە خووی خراپ بهێنیت و فشاری دەروونی کۆنتڕۆڵ بکەیت و بێگومان چالاکیی جەستەیی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا یان چوار جار لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەی ٤٠-٥٠ خولەک ڕاهێنان بکەیت، سادەترین چالاکیی جەستەییش بریتییە لە ڕۆیشتنێکی خێرا، مەلەکردن، پاسکیلسواری."














گەلەری