سەردێڕ:

رۆژنامەی ئەلعەرەب: بەهۆی بەڵێنی دووبارە و ناڕاست هاوڵاتیان ناچنە بانگەشەی پارتی و یەکێتییەوە

PM:05:34:14/10/2024

3648 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی ئەلعەرەب بڵاوی کردەوە، بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکەی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر پارتی و یەکێتی دەستیان بە بانگەشەیەکی زۆر کردووە، بەڵام بەهۆی بەڵێنە دووبارە و ناڕاستەکانیانەوە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە بانگەشەکانیان ناکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، رۆژنامەی ئەلعەرەب راپۆرتێکی لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، هەرچەندە یەکێتی هاوبەشی پارتییە لە حکومەتدا بەڵام لە بانگەشەی هەڵبژاردندا وا خۆی نیشان دەدات کە دژی پارتییە.

باس لەوەش کراوە، یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن وا خۆی دەردەخات کە دژی پڕۆژەی هەژماری منە و لە میدیاکانییەوە پڕۆژەکە رەت دەکاتەوە، بەڵام لە سنووری ناوچەکانیدا فشار لە هاوڵاتیان دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکە.

ئەوەش هاتووە، لە بەرامبەر ئەو دوو حزبەدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بانگەشەکەیدا پارتی و یەکێتی بە درۆزن و هاوبەشی گەندەڵی ناودەبات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٠ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەدەچێت کە یەکەم هەڵبژاردنە بە فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەژێر چاودێری وردی کۆمسیۆنی عێراقدا بەڕێوەدەچێت.













گەلەری