سەردێڕ:

کەی هەمواری یاسای بودجە پەسەند دەکرێت؟ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە؟

PM:02:10:20/12/2024

4240 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە سەرەتاى ساڵى داهاتوو لەدوای کۆتای هاتنی پشووی وەرزی یاسادانان خوێندنەوەی دووەم بۆ بۆ هەموواری پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، عەتوان عەتوانى، سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وا بڕیارە لە سەرەتایی ساڵی داهاتوو لەدوای کۆتایی هاتنی پشووی وەرزی یاسا دانانەوە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە بکرێت و ماددەى ١٢ـی تێدا هەموار دەکرێتەوە کە تایبەتە بە پرسى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم.

هاوکات، بەپێى هەمواری پڕۆژە یاساکە بەرهەمهێنان و هەناردەى یەک بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستان ١٦ دۆلارى بۆ دانراوە و پێشتریش هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکانى نەوت رێککەوتنیان لەسەر کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چاوەڕوان دەکرێت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت هەرێم ئاسانتر بتوانرێت کیشەى موچە چارەسەربکات و ئەگەرهەمواری پرۆژە یاساکە وەک ئەوەى ئامادەکراوە تێپەڕێت، واچاوەڕوان دەکرێت بەهەناردەی نەوتی هەرێم بەشێک لە کێشە دارایەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کۆتایی بێت 













گەلەری