PM:05:12:14/10/2024
4312 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئاگرێکی گەورە لە سێ کۆگا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئاگرێکی گەورە لە سێ کۆگا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە.
پەیامنێری ئـێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، ئاگرەکە لە کۆگایەک کەوتووەتەوە و دواتریش دوو کۆگای دیکە کە لە تەنیشت ئەو کۆگایە بوون گڕیان گرتووە.
ئەوەشی خستە روو، ئاگرەکە تەنها زیانێکی زۆری مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، چەند تیمێکی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
چۆمان مەحمود- سلێمانی
کارزان تاریق- سلێمانی