PM:12:34:14/10/2024
6768 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و باس لەوەدەکات، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە
هەوادا، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٣پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٢ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٥
پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٥ پلەى
سیلیزى
زاخۆ : ٣٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٤
پلەى سیلیزى
سۆران : ٣٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى