سەردێڕ:

کۆنگرێسی ئەمریکا نیگەرانی کوردەکانی سوریایە

PM:11:01:20/12/2024

3480 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو توند و تیژییەی بەرامبەر بە كوردانی سوریا دەكرێت جێگەی نیگەرانیە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاند، سیناتۆر بین كاردین سەرۆكی لیژنەكە و گریگۆری میكس، ئەندامی دیاری لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێس، پرۆژە بڕیارێك پێشكەش بە كۆنگرێسی وڵاتەكەیان دەكەن كە داوای سوریایەكی سەقامگیرو پاراستنی تەواوی پێكهاتەكان دەكات.

سیناتۆر كاردین رایگەیاند، ئەو بڕیارە پەیامێكی روونە بەوەی گەلی سوریا بە كورد و ئێزدی و مەسیحی و عەلەوییەكان و تەواوی كۆمەڵەکانی تر شایەنی ئایندەیەكی زامنكراون،وتیشی، پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆمەڵگای جیهانی بایەخ بە پاراستنی كۆمەڵگە لاوازەكان بدات و پشتیوانی گواستنەوەیەكی سیاسی گشتیگربكات.

هاوکات، گریگۆری میكس ئاماژەی بەوەکردووە، لەڕێی ئەو بڕیارە هاوبەشەوە لەگەڵ سەرۆك كاردین و هاورێكانم، پاڵپشتی گەلی سوریا دەكەین، كە ساڵانێكی زۆر بەدەست سەركوتكاری ئەسەد و تاوانەكانی جەنگەوە كە لەژماردن نایەن.

جەختیشی كردووە، پێویستە لەسەر حكومەتی راگوزەر گشتگیربێت و رێز لەمافی كەمە نەتەوە و ئایینەكان بگرێت لەسوریا، بە كورد و ئێزدی و مەسیحی و پێكهاتەكانی ترەوە، نیگەرانی خۆشی پیشانداوە لە پێشهاتەكانی ئەم دواییە لە ئەنجامدانی توندوتیژی دژی كوردەكان لە سوریا.













گەلەری