سەردێڕ:

ئەم هەڵانەی پێش خەوتن کێش زیاد دەکەن

PM:11:54:13/10/2024

3832 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس راهاتوون شەوان پێش خەوتن خواردن دەخۆن یان خواردنەوە کافایینەکان دەخۆنەوە، کە هۆکار دەبن بۆ بەئاگایی و قورسبوونی گەدە و خەوزڕان، لە ئەنجامدا کێشی جەستە زیاد دەکات.


ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە پێنج هەڵە کردووە کە پێش خەوتن ئەنجام دەدرێن و هۆکارن بۆ زیادبوونی کێشی جەستە، ئەوانیش:

یەکەم: شەوان پێش خەوتن سوکە ژەم بخورێت بەتایبەت خواردنە چەور و قورسەکان.

دووەم: درەنگی شەو چا یان قاوە بخورێتەوە، کە هۆکارە بۆ خەوزڕان و زیادبوونی کێشی جەستە.

سێیەم: شەوان تا کاتێکی درەنگ بەخەبەربیت و سەرقاڵی کارکردن یان تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بیت.

چوارەم: درەنگ خەوتنی شەوان و بەیانیان زوو بەخەبەر نەهاتن.

پێنجەم: رەنگی بەرگی جێگەی نوستنەکەت سور یان پرتەقاڵی بێت یا ئەو دوو ڕەنگە لە ژوورەکەدا هەبێت، کە هۆکارن بۆ زیادبوونی چالاکی جەستەیی و مێشک و ئارەزووی خواردن، بەڵام ڕەنگی شین هەستیی حەوانەوە و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن پێدەبەخشێت.













گەلەری