سەردێڕ:

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی شاندی ئەمریکا هەڵوەشایەوە

PM:06:47:20/12/2024

2712 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە دیمەشق رایگەیاند، بەهۆکاری ئەمنی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع هەڵوەشایەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، رەنا حەسەن کارمەندی باڵیۆزخانە ئەمەریکا لە دیمەشق رایگەیاند، باربارا لیف بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاش تەواوبوونی زنجیرە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام لە دیمەشق، بڕیاربوو کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ساز بکات، بەڵام بەهۆکاری ئەمنی کۆنفرانسەکە هەڵوەشایەوە.

هاوکات، بەشێک لە رۆژنامەنووسان پرسیاری ئەوەیان ئاراستەی رەنا حەسەن کرد کە ئایا باربارا لیف لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە یان نا؟ لە وەڵامدا ووتی، نازانم.

بەڵام، بەرپرسێکی سوری بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، کە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندی ئەمەریکا ئەرێنی بووە.

ئەمە لەکاتێکتدا، ئەمڕۆ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، شاندێکی باڵای وڵاتەکەی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی دەستەی تەحریر شام گەیشتە دیمەشق.

هاوکات، شاندەکە پێکهاتبوو لە؛ باربارا لیف، بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دانیال رۆبینستاین گەورە دیپلۆماتکاری ئەمەریکا لە وڵاتانی عەرەبی کە بەرپرسە لە دۆسیە پەیوەندیدارەکان بە سووریا، لەگەڵ رۆجەر کارستنس بەرپرسی بارمتەکانی وڵاتەکە.


 

 













گەلەری