سەردێڕ:

چەند بەڵتەجییەکی پارتی هێرشیانکردە سەر شۆفیری ئۆتۆمبێلەکەی نەوەی نوێ وتەندروستی ناجێگیرە

PM:11:31:13/10/2024

6168 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو، لە دهۆک پارتی هێرشیکردە سەر تیمی نەوەی نوێ و چەند کەسێکی لێ بریندار کردن و تەندروستی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی نەوەی نوێش بە سەختی بریندار بوو و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.


ئەمشەو چەند بەڵتەجییەکی پارتی هێرشیانکردە سەر شۆفیری ئۆتۆمبێلەکەی نەوەی نوێ وتەندروستی ناجێگیرە و شۆفێرەکە باسی لەوە کرد، بە چوار ئۆتۆمبێل هێرشیان کردووەتە سەری و بە بلۆک هێرشیان کردووتە سەری.
ئەوەشی خستە روو، نەک هەر خۆی بەڵکو چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون و بەشێوەیەکی وەحشیانە هێرش کراوەتە سەریان و ئەوەش یەکەم جار نییە هێرش دەکەنە سەریان و ئەوە سێیەم جارە پارتی هێرش دەکاتە سەر ئۆتۆمبێلەکانی نەوەی نوێ. 

دووشەممەی هەفتەی رابردووش، هێزێکی پارتی لە زاخۆ هێرشیان کردە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە شێوەیەکی مەدەنیانە بانگەشەیان بۆ نەوەی نوێ دەکرد.

پێشتریش هێزێکی چەکداری پارتی چوونە سەر بنکەی بانگەشەی نەوەی نوێ لە نزیک قەڵای هەولێر و رێگرییان لە نەوەی نوێ کرد بانگەشەی هەڵبژاردن بکات.

ئەمە یەکەمین جار نییە پارتی بە شێوەیەکی نایاسایی رێگری لە نەوەی نوێ دەکات کە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام بدات، لە سەرەتای ئەم مانگەدا و لە دهۆک، هێزێکی چەکداری پارتی رێگرییان لەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە بە شێوەیەکی مەدەنیانە و لە رێگەی شاشەی زیرەکەوە بانگەشەیان بۆ نەوەی نوێ دەکرد.

لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیشەوە، پارتی لە هەولێر و دهۆک چەندین جار پۆستەر و بانگەشەکانی نەوەی نوێی دڕاندووە و سووتاندووە و پێشێلکاری بەرامبەر تیمەکانی نەوەی نوێ ئەنجام داوە.














گەلەری