سەرباری ڕاگرتنی مووچە و سەدان قەیران وکێشە و نەهامەتی خەڵک، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی خاوەنی ملیاران دۆلارن تەنانەت حزبەکانی خۆشیان ئاگاداری دۆسیەی پارە ژێرزەمینەکانیان نین و تەنها بۆ هەردوو بنەماڵەکە و ژمارەیەکی کەم لە دەست وپیوەندەکانیانە.
بەپێی زانیارییەکان بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی خاوەنی چەندین ملیار دۆلارن کە بە دزینی داهاتی گشتی و بردنی مووچەی خەڵک و داهاتی ناوخۆ و نەوت و نەوتی قاچاخ و بارزگانی دەرمان و مادە کحولیەکان و سەرانە سەندن لە بازرگانان بەدەستیان هێناوە.
پێشتر مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دانی
بە بوونی ژێرزەمینی پڕ لە پارە و دۆلاردا نابوو دوای ئەوەش بەرپرسەکەی یەکێتی وردە
وردە لە حزبەکەی کەنارگیر کرا.
چاوگێکی ئاگادار باسی لەوە کرد، پارەکەی بنەماڵەی بارزانی بە ئاگاداری
خودی مەسعود بارزانی لە چەند شوێنێکی تایبەت هەڵدەگیرێت لەوانە سەری ڕەش لە پیرمام
و چەند شوێنێکی تایبەت کە پێشتر لە بانکی کوردستانی سەربەخۆ بە خودی بنەماڵەکە
بوو.
بنەماڵەی بارزانی دوو بانکیشێان
بەناوی بانکی کوردستان و ئاڕ تی بانکەوە دامەزراندووە بۆ خستنەوەگەڕی پارەکانیان و
سپیکردنەوەیان لە وڵاتان لەڕێگای کڕینی موڵک و ماڵی تایبەت بە خۆیانەوە
بنەماڵەی تاڵەبانیش بەهەمان شێوە پارەکان لە دوو شوێنی تایبەت لە شوێنی
نیشتەجێبونی ماڵی تاڵەبانی لە دەباشان و لە قەڵاچوان هەڵدەگرن و هێزی تایبەت ونزیکی
خۆیان داناوە بۆ پاراستنیان، هەردوو بنەماڵەکە پارەکان لە بانکەکانەوە بە ئۆتۆمبێلی
ئەمبوڵانس دەگوازنەوە بۆ ژێر زەمین و شوێنە تایبەتەکانی خۆیان وبەزۆری شەوان کاری
گواستنەوە وتاڵانکردنی بانکەکەکان دەکەن.
وەک چۆن سەرەتای ٢٠١٣ـش، پارەی بانکەکان کە پارەی هاوڵاتیان، پرۆژە،
پارەی لقی هەرێمی بانکە عیراقییەکان بوون، هەمووی گوازرایەوە و بۆ نێو ژێر زەمینەکانیان
و تاڵانکران، بەو هۆیەوە دەیان وەبەرهێن و سەرمایەدار کەپارەیان لەبانکەکان
دانابوو مایەپوچ بوون.
یەکەم پارەی قەبە کە کەوتە دەستی پارتی و یەکێتی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣
ئەو کاتەی بە چەند هەلیکۆپتەرێک سێ ملیار دۆلاریان لە پۆڵ بریمەر حاکمی ئەمەریکا لە
عێراق وەرگرت بەناوی خەڵکەوە، بەڵام بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لەنیوان خۆیاندا
دابەشیان کرد و لە ساڵی٢٠٠٧ ئەو ساڵەی کە ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆک وەزیران لەنێوان نێچیرڤان
بارزانی و بەرهەم ساڵحدا کرا، پێنج ملیار دۆلار لە قاسەی حکومەتدا بوو، بەڵام لەگەڵ
ئاڵوگۆڕەکەدا گسکیاندا لە قاسەکە و ئەو پارەشیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکرد.
لەکۆتایی ساڵی ٢٠١١ش، بڕی چوار ملیار دۆلار پارەی شیرینی نەوتی کۆمپانیا
بیانییەکان لەنێوان هەردوو بنەماڵەکە دابەشکرا، جیا لەوەی لەساڵی ٢٠٠٣ تاوەکو ٢٠١٤،
بەغدا ١١٢ ملیار دۆلاری بۆ هەرێم ناردووە بەشێکی زۆری جوت بنەماڵەکە دەستیان بەسەرداگرتووە
و بانکەکانیان تاڵانکردوە و گواستیانەوە بۆ ژێر زەمینەکان.
ئێستاش دوای ٣٣ ساڵ لە شكستی حکومڕانی پارتی ویەکێتی و دزینی ملیار دۆلاری
خەڵک ٢٠ی ئۆکتۆبەر لەبەردەم هەرەسێکی گەورەدان
و تەنها بە چوونی خەلك بۆ دەنگدان کۆتایی بە دەسەڵاتی تاڵانی و دزینی مووچە و
داهاتی سەرزەوی و ژێر زەوی خەڵک دێت و دەتوانن خەڵک سزای جوت بنەماڵەکە و حزبەکانیان
بدەن .