سەردێڕ:

بەبانکیکردنی مووچە یەکەم هەنگاوی نەوەی نوێیە دوای گرتنە دەستی دەسەڵات

PM:08:45:13/10/2024

1772 جار خوێندراوەتەوە

بەبانکیکردنی مووچە لە بانکە عێراقییەکان، چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و یەکەم هەنگاوی نەوەی نوێشە دوای گرتنە دەستی دەسەڵات.


هەنگاوی یەکەمی نەوەی نوێ وەک بەڵینی داوە لە دوای گرتنە دەستی دەسەڵات ئەگەر خەڵك دەنگی پێبدات لەم هەڵبژاردنە بەبانکیکردنی مووچەیە لە بانکە فیدڕالییەکان، بەمەش گرەنتی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت و ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچەکانیان راستەوخۆ لە بەغداوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیان بە بێ دواکەوتن.

ئێستا پرۆژەکەی نەوەی نوێ بۆ تەوتینى مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم هەنگاوی یەکەمی بڕیوە و بڕیاری دادگاى فیدراڵى بۆ دەرچووە، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە نەوەی نوێ دەسەڵات بگرێتە دەست و دەست بکات بە جێبەجێکردنی.

خەڵک و مووچەخۆران و خانەنشینان دەتوانن ٢٠ی ئۆکتۆبەر نەوەی نوێ بکەنە هێزی یەکەم و مووچە لە قەیران رزگار بکەن و سزای پارتی و یەکێتی بدەن کە چەندین ساڵە مووچە دەبڕن و تا ئێستا ٣٥ تا ٤٥ ملیۆن دیناریان لە هەر موچەخۆرێک بڕیوە و بەردەوامیش لە دەستبەسەرداگرتنی مووچە.













گەلەری