سەردێڕ:

پێنج نیشانە ئاگادارت دەکەنەوە لەوەی کەم دەجوڵێیت

AM:12:04:21/12/2024

6852 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەمان بەهۆی ستایلی ژیانی رۆژانەمانەوە و کارکردنمان لەسەر کۆمپیوتەر کەم دەجوڵێین ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و مێشک دەبێت و وادەکات رووبەڕووی هەندێك گرفت ببنەوە.


لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "healthline" ئاماژەی بە پێنج نیشانە کردوە کە وەك ئاگادارکردنەوەیەکن بۆئەوەی جەستە بەپێی پێویست ناجوڵێت و چالاکیی کەمە، کە بریتین لەمانە:

١.ئاوساویی ژێر چاوەکانت هەیە بە بەردەوامیی، کە بەهۆیی قەتیسبوونی ئاوەوە لە جەستەدا روودەدات.

٢تووشی قەبزی دەبیت و زۆرینەی کات ئەم گرفتەتە هەیە و لەگەڵیدا ناڕەحەتیت و لە هەفتەیەکدا چەند جارێکی کەم پیسایی دەکەیت.

٣شتت زۆر بیردەچێتەوە، و بە بەردەوامی هەست بە سەرقاڵی مێشکت دەکەیت و بیرکردنەوەکانت نەرێنین.

٤هەست بە ئازار دەکەیت لە ئەژنۆتدا، تووشی هەوکردنی جومگە دەبیت.

٥ئارەزووی خواردنت زۆرە بەتایبەت شیرینییەکان، هەرچەند دەخۆیت زیاتر ئارەزوویان دەکەیت.














گەلەری