وتەبێژی راگەیاندنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ پسوڵەی کۆمسیۆن و لە رێگای کارتی نیشتیمانییەوە کارتی بایۆمێتری دەنگدان وەربگرنەوە.
ئەیسەر یاسین وتەبێژی راگەیاندنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو رۆژ ماوە بۆ پێدانەوەی کارتی بایۆمێتری بە هاوڵاتیان.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا
سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
ئەوەشی خستەڕوو، لە
هەولێر ٩٧٪ی هاوڵاتیان کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، لە سلێمانی ٩٣٪ی هاوڵاتیان و لە
دهۆکیش ٩٨٪ی هاوڵاتیان کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە.
وتیشی، هاوڵاتیان پێشتر
وەسڵێکیان پێدەدرا، ئێستا بەبێ بوونی ئەو وەسڵە دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە، تەنها
پێویستە کارتی نیشتیمانیان پێبێت.
وتیشی، رەنگە بەپێی
پێویستی و ئەگەر بڕیاری لێبدرێت، لە کۆتا رۆژی پێدانەوەی کارتەکاندا، وادەکە چەند
کاتژمێرێک درێژ بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە
بنکەکان تاوەکو کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ کراوەن و لەو ماوەیەدا هاوڵاتیان دەتوانن
کارتەکانیان وەربگرنەوە.