PM:12:08:13/10/2024
6212 جار خوێندراوەتەوە
زانکۆی سلێمای وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند و رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە وەک یەکەم رۆژی دەستپێکردنی دەوام دیاریکراوە.
زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لەزانكۆی سلێمانی دەستپێدەكات و خوێندكاران دەتوانن دەست بە مامەڵەی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بكەن.
ئاماژە بەوەشکراوە،
دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی لەبەر کەموکوڕی بەشەناوخۆییەکان
دواکەوتبوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بەشێوەیەکی گشتی لە
کۆتاییەکانی مانگی نۆدا لە زانکۆی سلێمانی دەست دەکرا بە دەستپێکی ساڵێکی نوێی
خوێندن، بەڵام ئەمساڵ وادەی دەستپێکردنی خوێندن بە نزیکەی مانگێک دواکەوتووە لەچاو
ساڵانی رابردوو، بەوپێیەی دەبوو لە ٢٨ی مانگی رابردوودا دەست بە خوێندن بکرایە.