AM:10:12:21/12/2024
1448 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە بۆ وەرزی زستان لە ئەگەری روودانی حاڵەتی نەخوازراو.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، لە راگەیەندراوەکەى بەرگریی شارستانیی هەولێردا ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ وەرزی زستان و گۆڕانی کەشوهەوا ئامادەکارییان کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ تيمەکانی شارەوانی و تيمی وەڵامدانەوەی خێرای پارێزگای هەولێر و لايەنە پەيوەندارەکان بۆ هەر ئەگەرێگی نەخوازراو بە هەموو کەلوپەل و ئۆتۆمبێلەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەموو ساڵێک زستانان شاری هەولێر تووشی لافاو دەبێت
بەهۆکاری نەبوونی دەرچەی ئاوی باراناو و دروستکردنى ئاستەنگ لەبەردەم رێرەوی ئاوەرۆی
شارەکە بەهۆى چەند پرۆژەیەکی بازرگانی و حکومەتى کاربەڕێکەر کەمتەرخەمبووە لە چارەسەرکردنى
گرفتەکە.