سەردێڕ:

کۆمسیۆنی عێراق: تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمێتری دەنگدان

AM:09:14:13/10/2024

2744 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمێتری دەنگدان و داوا لە هاوڵاتیان دەکات کارتەکانیان وەربگرنەوە.


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، تەنها سبەی و دوو سبەی هاوڵاتیان دەتوانن کارتی بایۆمێتری دەنگدان وەربگرنەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەم دوو رۆژەدا سەردانی بنکەکان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هاوڵاتییەک کارتی دەنگدانی نەبێت مافی دەنگدانی نابێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئەم هەڵبژاردنەش جیاوازە بەوپێیەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات و وڵاتانی نێودەوڵەتیش چاودێری پڕۆسەکە دەکەن.













گەلەری