سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا هیچ پڕۆژەیەکیان نییە و خەریکی شەڕی میدیایی ساختەن

PM:11:56:12/10/2024

2132 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنەکەی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر نزیکتر دەبێتەوە، دۆخەکەش دابەش بووە بەسەر دوو بەرەدا، بەرەیەکیان پارتی و یەکێتین کە هیچ پڕۆژەیەکیان نییە و کاریان تەنها بووە بە جنێودان بە یەکتر، بەرەکەی دیکەش نەوەی نوێیە کە بە پڕۆژە و کارنامەوە لە مەیدانەکەدایە و لە ئەگەری بوونە هێزی یەکەم بەڵێنی چارەسەری کێشەکانی مووچە و لابردنی باج و بەهێزکردنی ئابووریی کوردستان دەدات.


یەک هەفتەی تەواوی ماوە بۆ ٢٠ـی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنە یەکلاکەرەوەکە، دۆخەکە دابەش بووە بەسەر دوو بەرەدا بەرەیەکیان پارتی و یەکێتین کە رێکەوتوون لەم کاتی بانگەشەیە خەریکی شەڕی میدیایی ساختە بن چونکە هیچ بەڵێن و پەیامێکیان پێ نییە نەک بۆ هاوڵاتیان، بەڵکو بۆ ئەندامانی خۆشیان هیچیان پێ نییە، بۆیە بە نیازن بە شەڕی میدیایی و جنێودان هەندێک خەڵکی خۆیان گەرم کەنەوە بۆ دەنگدان.

لەبەرامبەر ئەمەش نەوەی نوێ وەک بەرەیەکی سیاسی دژی پارتی و یەکێتی کێبڕکێی بوونە هێزی یەکەم دەکات و لە ئەگەری وەرگرتنی دەسەڵاتیش بەڵێنی چارەسەری کێشەکانی مووچە و کێشەی سەرجەم چین وتوێژەکان دەدات لە رێگای رێککەوتن لەگەڵ بەغداوە.

پێشتریش، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەو مەترسیانەی ئاشکراکرد کە ئەگەر خەڵک نەچن بۆ دەنگدان و دەنگ نەدەنە نەوەی نوێ ئەم دەسەڵاتە دەمێنێتەوە، وە دوای هەڵبژاردن دۆخی خەڵک زۆر خراپتر دەبێت، بەڵام ئەگەر خەڵک بڕۆن و دەنگ بدەنە نەوەی نوێ ئەوا نەوەی نوێ پلانی هەیە بۆ دوای هەڵبژاردن بۆ بەبانکیکردنی مووچە، چارەسەری بێکاریی گەنج، لابردنی سەرجەم باج و هەروەها باشکردنی کەرتی پەروەردە و تەندروستی لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیاندا.

ئێستا چارەسەرەکە لە دەستی هاوڵاتیاندایە و دەتوانن ٢٠ـی ئۆکتۆبەر لەڕێگای دەنگدان بە لیستی ژمارەی ١٥٧ـەوە دەسەڵاتێکی نوێ تاقیبکەنەوە کە نەوەی نوێیە و تا ئێستا بەشداری هیچ حکومڕانییەکی نەکردووە، وەک چۆن هەڵبژاردنی٢٠٢١ کە نەوەی نوێ بووە دووەم، ئەمجارەش دەیەوێت ببێتە هێزی یەکەم و ئەگەر لەو دوو ملیۆن هاوڵاتییەی بایکۆتیان کرد ئەمجارە تەنها ١٥٪ بڕۆنە دەنگدان، ئەوا نەوەی نوێ دەبێتە زۆرینە و حکومەت دەگرێتە دەست و بەڵێنی داوە خەڵک لە نەهامەتییەکان رزگار بکات.













گەلەری