یوتیوبەرێکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەڕەمەکانى میسرى بەکرێگرتووە ئەوەش بەرپرسانى میسرى هێنایە قسە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، مستەر بیست یوتیوبەری بەناوبانگی ئەمریکی مشتومڕێکی زۆری دروست کرد و فۆڵۆوەرەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد، کاتێک رایگەیاند، چوەتە میسر و هەرەمەکانی ئەو ناوچەى جیزەى بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی چەندین شتی نەبیندراو نەزانراوتان بۆ ئاشکرا بکەم.
دەشڵێت، هەر ١٠٠ کاتژمێرەکەتان بۆ ڤیدیۆ دەگرم، دەچمە ناو کون و قوژبنی
هەڕەمەکان تا نهێنیەکانتان بۆ ئاشکرا بکەم، هەروەها لەگەڵ تیمەکەم لەناو هەرەمەکاندا
دەخەوین بزانین چی ڕروودەدات.
هاوکات، ئەم لێدوانانە میسرییەکانی تووشی شۆک کرد و لە ماوەی چەند
کاتژمێری رابردوودا ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە میسرییەکان دەیانوت چۆن دەبێت هەڕەمەکانمان
بەکرێ بدرێن.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی شوێنەوارەکانی میسر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، لە یاساکانی میسردا شتێک نییە بە ناوی بەکرێدانی
هەرەمەکان، لێدوانەکانی مستەر بیست ناڕاستە و ئەوان تەنها رێپێدانیان بۆ ئەو کەسە
کردووە کە گرتەى ڤیدیۆیی تۆمار بکات لە دەرەوەى
کاتى فەرمی دەوام.
هەرچۆنێک بێت دەبێت چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەی مستەر بێست بین،
ئەوکات دڵنیادەبینەوە قسەکانی تەنها پڕوپاگەندەی گەورە و ریکلام بووە یاخود نەخێر
پەردە لەسەر چەندین نهێنی هەڵدەداتەوە.