باج؛ تەڵە گیرفاندڕەکەى کاسبکاران و هاوڵاتیان، حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی لەڕێگەی باج و رسوماتەوە گیرفانی هاوڵاتی و کاسبکار و شۆفێر و دوکانداریان هەڵتەکاندووە، بەشێوەیەک لە نزیکەی ملیۆنێک و ٨٥٠ هاوڵاتی و کاسبکار باج و سەرانە وەردەگرێت و پارەکەشی نازانرێت بۆ کوێ دەچێت.
حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی، ٥٠٠٪ باجی دەرامەتی لەسەر کاسبکاران زیاد کرد، واتە ئەگەر کاسبکارێک پێشتر ملیۆنێک دینار باجی لێوەرگیرابێت ئێستا پێنج ملیۆن دیناری لێوەردەگیرێت.
حکومەتی جووت
حزبەکە، گومرگ و باجی سەر گۆشت و ئاژەڵ و ماددە خۆراکیەکانیشی ٥٠٪ زیاد کردووە،
بەوهۆیەوە نرخی خۆراک و گۆشتی لە بازاڕەکاندا ١٠٠٪ بۆ ٣٠٠٪ زیاد کرد.
باجی
خانووبەرەشی بۆ ٢٥٠٪ زیاد کردووە، واتە ئەگەر خانوویەک زەوییەک پێشتر باجەکەی ٢٥٠
هەزار دینار بێت ئێستا نزیکەی ملیۆنێک دینار وەردەگرێت. هاوکات، ئەگەر خانوویەکت
دابێت بە کرێ دەبێت لە ساڵەکەدا کرێی دوو مانگی بدرێت بە حکومەت. جیاواز لەمەش ٢٠
جۆر باج و رسومات لە شۆفێران وەردەگرێت، هەندێکیان ٨٠٠٪ زیاد کراوە.
حکومەتی
کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی لە نزیکەی ملیۆنێک و ٨٥٠ هاوڵاتی و کاسبکار باج و
سەرانە وەردەگرێت و پارەکەشی نازانرێت بۆ کوێ دەچێت.
جیاواز
لەمانەش پارەی ئاو و کارەبا و خاشاک و تابلۆی دوکان و سەرجەم پیشەوەرەکانی چەندین هێندە
زیاد کردووە، لە ئەگەری دەرچوونەوەی پارتی و یەکێتیش لەم هەڵبژاردنە، ئەوا بەنیازن
باجی سەپێنراو و پارە و قەرزی ئاو و کارەبا لە مووچەی مووچەخۆران ببڕن و بە فشاریش
سەرجەم ئەو قەرزانە لە کاسبکاران وەردەگرنەوە، لەبەرامبەریشدا نەوەی نوێ بەڵێنی
داوە، خەڵك دەنگیان پێبدات و دەسەڵات وەربگرن سەرجەم ئەو باجە زیادانە و قەرزی
سەرشانی هاوڵاتیانیش لادەبەن.