سەردێڕ:

فایەق گوڵپی: بۆ گەرەنتیکردنی مووچە و خزمەتگوزارییەکانت دەنگبدە بە نەوەی نوێ

PM:09:46:12/10/2024

3124 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر فایەق گوڵپی سیاسەتمەدار رایگەیاندووە، نەکەن دەنگ بدەنەوە بە پارتی و یەکێتی چونکە ئەوان کە لە سەرەتا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد دروست بوون، نەک هەر کێشەکانیان چارەسەر نەکرد بەڵکو قووڵ و فراوانیان کرد. دەشڵێت، ئەگەر بتەوێت مووچەت گەرەنتی بکرێت، خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و تەندروستی و رێگاوبانت دادپەروەرانە پێشکەش بکرێت، دەنگ بدە بە لیستی ١٥٧ نەوەی نوێ.


دکتۆر فایەق گوڵپی سیاسەتمەدار لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، ئەی ئەندام و لایەنگری حزبە دەسەڵاتدارەکان، نەکەی دەنگ بدەیتەوە بە پارتی و یەکێتی، ئەوان بۆ ئەوە دروست بوون کێشەی کورد چارەسەر بکەن، بەڵام نەک هەر کێشەیان چارەسەر نەکرد، بەڵکو بە سیاسەتە هەڵەکانیان کێشەکەیان قوڵ و فراوان کرد.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە قسەی باق و بریق و وەعدی درۆینەی حزبە دەسەڵاتدارەکان نەخەڵەتێی، راست ناکەن، ئەگەر راستیان بکردایە پێشتر کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکردن، بە هەڕەشەی نانبڕین نەترسێیت، هیچیان پێناکرێت. 

باسی لەوەش کردووە، ئەگەر بتەوێت مووچەت گەرەنتی بکرێت، خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و تەندروستی و رێگاوبانت دادپەروەرانە پێشکەش بکرێت، پێگەی کورد لە عێراق و ناوچەکە و جیهاندا بەهێز بکرێت، دەنگ بدە بەو لیستەی کە بەگوێرەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵی کار بۆ ماف و پێویستییەکانت دەکات، دەنگ بدە بە لیستی ١٥٧ نەوەی نوێ.













گەلەری