PM:07:37:12/10/2024
4648 جار خوێندراوەتەوە
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەتووە، بەڕۆژووبوونی پچڕپچڕ تەمەن درێژ دەکاتەوە. زانایانیش دەڵێن، هەفتەی دوو جار بەڕۆژووبوون جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە و تەمەن درێژ دەکات.
لە ماڵپەڕی "ستەدی فایندس" بڵاو کراوەتەوە، زانایان تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر ژمارەیەک مشک ئەنجامداوە، مشکەکان دابەشکرابوون بەسەر گروپی جیاوازدا بۆ رۆژووگرتنی پچڕپچڕ رۆژێک یان دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا هەروەها سنووردارکردنی کالۆری بە پلەی جیاواز.
زانایان لە
ئەنجامی تاقیکردنەوەکە بۆیان دەرکەوتووە، ئەو مشکانەی هەفتەی دوو جار هیچ شتێکیان
نەخواردووە و بڕێکی کەمتر کالۆرییان خواردووە نزیکەی نۆ مانگ زیاتر ژیاون لەو
مشکانەی کە رێگەیان پێدراوە هەرچییەکیان بوێت بیخۆن، ئەمەش یەکسانە بە درێژکردنەوەی
تەمەنی مرۆڤ بۆ زیاتر لە دە ساڵ.
هەر لەوبارەیەوە
پسپۆڕان دەڵێن، سنووردارکردن و کەمکردنەوەی کالۆری رێگری دەکات لە قەڵەوی و جەستە
بەشێوەیەکی گشتی دەپارێزێت و دەبێتە هۆی تەمەن درێژی.