AM:11:42:12/10/2024
3184 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ ڕۆژی دەنگدان جگە لە کارتی بایۆمێتری ناسنامەیەکی دیکەش لەگەڵ خۆیان ببەن.
چەند رۆژێکى کەم مۆڵەت ماوە بۆ وەرگرتنەوەى کارتى بایۆمێتریی و کۆمسیۆن داوا لە هاوڵاتیان دەکات پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەى کارتەکانیان.
کۆمسیۆن داواش دەکات،
بەدەر لە کارتی بایۆمێترییان هاوڵاتیان ناسنامەیەکی دیکەش لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
بڕیارە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى
کوردستان بەڕێوەبچێت و یەکەمجاریشە کۆمسیۆنى عێراق سەرپەرشتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى
کوردستان دەکات و هەڵبژاردنەکەش لەلایەن ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە چڕی
چاودێریی دەکرێت.