AM:09:12:12/10/2024
1712 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
باسی لەوەش
کردووە، سبەینێ لە ناوچەکانی عێراق نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی
کوردستان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
کەشناسی پێشبینی
دەکات لەم هەفتەیەدا بارانبارین چەند ناوچەیەکی باکووری عێراق بگرێتەوە و بەگشتیش تاوەکو
کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.