PM:02:58:21/12/2024
3420 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەموو ساڵێك لە مانگەكانی کۆتایی ساڵ و سەرەتایی ساڵی نوێ گرفتی غازی ماڵان دروست دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەموو ساڵێک لە مانگی ١٢ و ١ و ٢ـی ساڵی نوێ، گرفتی غازی ماڵان دروستدەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پلانیان هەیە دابەشکردنی غاز بەسەر هاوڵاتیاندا بکەن
بە کۆبۆن، بۆ رێکخستن و چارەکردنی بنەڕەتیی ئەو کێشەیە.
وتیشی، ئێستا میکانیزمێکمان بۆ ئەو چەند مانگە بەکارهێناوە، ئەویش
مانگانە دوو بتڵ غاز بە هاوڵاتیان دەدرێت، ئەمەش وەکو سەرەتاییەکە تاوەکو لە ئایندەدا
جێگیر بکرێت.