AM:12:01:12/10/2024
1968 جار خوێندراوەتەوە
لە نێوان دوو دەریاچەندان و ئاوى پاکى خواردنەوەیان نیە، ئەمە چیرۆکى ٣٠ ساڵەى دەربەندیخانە، هەموو هەڵبژاردنێک پارتى و یەکێتى بەڵێنى دابینکردنى پاڵاوتگەى ئاویان پێدەدەن و دواى هەڵبژاردن بیرى خۆیانى دەبەنەوە تا هەڵبژاردنەکەى دیکە.
زیاتر لە ٣٠ ساڵە خەڵکی دەربەندیخان، بێبەشن لە ئاوی خواردنەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانیش دەڵێن، ئەو ئاوەی لەلایەن حکومەتەوە دەدرێت بە هاوڵاتیان نەک بۆ خواردنەوە، بەڵکو بۆ خۆشۆردنیش بەکار نایەت. بەپێی ئامارەکانیش، نەخۆشییەکانی پێست و شێرپەنجە لە سنووری دەربەندیخاندا روو لە زیادبوونە.
دەریاچە و بەنداوی
دەربەندیخان، سامانێکی گرنگە بۆ پڕۆژەی ئاوی ماڵان و ئاودێری، بەڵام بەهۆی بێباکی
حکومەتەکانی پارتی و یەکێتی بووە بە دەرد و بەڵا بۆ هاوڵاتیان، چونکە نەیتوانیوە پڕۆژەیەکی
بنبەست بۆ ئاوی ماڵان دابین بکات.
لە دوای ٣٣
ساڵ لە حکومڕانی یەکێتی و پارتی، هێشتا نەیانتوانیوە ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی
دەربەندیخان دابین بکەن، هاوڵاتیانیش وەک ساڵانی رابردوو ئاو بە دەبە دەبەنەوە ماڵەکانیان
یان بە پارەیەکی زۆر ئاوی خواردنەوە دەکڕن.