سەردێڕ:

دوای شەش ساڵ لە بەڵێنی پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری؛ تەنها چوار کاتژمێر کارەبا دەدرێتە خەڵک

PM:10:57:11/10/2024

1624 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستپێکردنی کابینەی نۆدا چەندین بەڵێنیان بە خەڵکیدا بەڵام هیچیان جێبەجێ نەکرد، یەکێک لەوانە بەڵێنی پێدانی کارەبای ٢٤ کاژمێریی بوو کە هەمان چارەنووسى بەڵێنەکانى دیکەى هەبوو.


حکومەتی کاربەڕێکەر دەست بۆ هەرچیەک دەبات تێکی دەدات، کابینەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە سەرەتای ٢٠١٩ دەستبەکار بوو و لەگەڵ چەندین بەڵێنی دیکە وتیان، کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابین دەکەن، بەڵام دوای نزیکەى شەش ساڵ لە بەڵێن و حکومڕانییان لەو کاتانەى خەڵک زۆرترین پێویستیان بە کارەبایە بەتایبەت لە وەرزی زستان و هاویندا، رۆژانە چوار کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا، بۆ ئەوەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت بە هاوڵاتیان، هەرێم پێویستی بە شەش هەزار مێگاواتە بەڵام ئێستا تەنها دوو هەزار و ٤١٨ مێگاوات کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت. لە هەمان کاتدا نزیکەی هەزار و ٦٠٠ مێگاوات دەفرۆشرێت بە شارەکانی دیکەی عێراق.

ئەگەر بێت و حکومەتی کاربەڕێکەر ئەو کارەبایەی دەیفرۆشێت بە عێراق بیگێڕێتەوە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی ئەوا دەتوانرێت پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد بکرێت بۆ ١٦ کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا.

لە ماوەى رابردوودا، حکومەتەکەى پارتى و یەکێتى بەناوى باشکردنى کارەباوە چەندین بارگرانى خستووەتە سەر هاوڵاتییان لەوانە کەمکردنەوەى بڕی کارەبای هاوڵاتیان و دانانی پێوەری زیرەک، بەڵام دۆخى کارەبا لەبری باشتر خراپتر بوو.













گەلەری