سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:10:23:11/10/2024

1520 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەردەڕەش-کەڵەک، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای بەردەڕەش-کەڵەک لە نزیک گوندی گردەپان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان بەرهەڵگرێک و پیکابێکدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری