مرۆڤ بەردەوام هەوڵدەدات رێگەیەکی راست و دروست بگرێت کە بەرەو سەرکەوتنی ببات، کاتێکیش هەنگاو بۆ سەرکەوتن دەنێت نازانێت ئایا ئەو رێگەیەی هەڵیبژاردووە رێگە راستەکەیە یان هەڵە.
کۆمەڵێك نیشانە و ئاماژە هەن کە دەریدەخەن لەسەر رێگەیەکی راستیت و ئەگەر بەردەوام بیت و کۆڵنەدەیت سەرکەوتوو دەبیت و دەگەیت بەوەی کە دەتەوێت.
وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "linkedin"دا باسکراوە، کۆمەڵێك نیشانە و ئاماژە هەن کە دەریدەخەن لەسەر رێگەیەکی راستیت دیارترینیشیان ئەمانەن:
١.خەڵك بە بەردەوامیی رەخنەت لێدەگرن، کەمن ئەوانەی کە لەناخەوەی باشی کەسانی
دیکەیان دەوێت، بەڵكو تەنانەت ئەگەر ببینن کەسێك لەڕێگەیەکی باشدایە و بەرەو سەرکەوتن
دەڕوات ساردی دەکەنەوە، کاتێکیش لەسەر رێگەیەکی باشیت و هەنگاوی گەورە دەنێیت کەسی
لەم جۆرە زۆر لە دەورت کۆدەبنەوە.
٢.لەدوای هەموو کەوتنێك هەڵدەستیتەوە، دەزانیت کە شکست کۆتایی نیە، تەنانەت
سەرکەوتن بەبێ شکست نایەت، و دەبێت بەردەوام بیت لە هەوڵدان.
٣.رۆژانە رووبەڕووی ئاستەنگی و رکابەری دەبیتەوە، دەزانیت کە ئەگەر بتەوێت
شتێك بەدەست بهێنیت دەبێت ماندوو ببیت و قوربانیی بدەیت و کۆڵنەدەیت.