PM:09:50:11/10/2024
1268 جار خوێندراوەتەوە
لە کەرکوک و شارەکانى عێراق لیترێک بەنزین ٤٥٠ دینارە، لە هەرێم نزیکەى هەزار دینارە. ئێن ئاڕ تی لە سۆراغێکیدا تایبەت بە تێچووی پاڵاوتن و کوالێتی بەنزین بۆی دەرکەوتووە، تێچووی پاڵاوتنی لیترێک بەنزین کەمترە لە ٢٥٠ دینار، بەڵام پارتى و یەکێتى قۆرخیان کردووە.
ئێن ئاڕ تی سۆراغێکی لەبارەی تێچووی پاڵاوتن و کوالێتی بەنزین لە هەرێم ئەنجام دا و بۆی دەرکەوتووە، کەرتی سووتەمەنی لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە قۆرخ کراوە، بەجۆرێک تێچووی بەرهەمهێنانی لیترێک بەنزین کەمترە لە ٢٥٠ دینار بەڵام بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
ئەوە جگە
لەوەی، کوالێتی بەنزینەکە خراپە، بەڵام بە فێڵ و ساختەکاری لەڕێگەی مادەی بەزرکەرەوەی
ئۆکتانەوە دەستکاری کوالێتی بەنزینەکە دەکرێت و دواتر بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
لەو بارەیەوە،
شوفێران دەڵێن، سەرەڕای گرانی نرخەکەی، زۆرجار ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆی خراپی
کوالێتی بەنزینەکەوە لەکار دەکەوێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
حکومەتی کاربەڕێکەر کەرتی سووتەمەنی رادەستی کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتی کردووە،
ئەوانیش هاوشێوەی بەقاچاخبردنی نەوت، بازرگانی و هاوردەکردنی بەنزینیان بۆ خۆیان قۆرخ
کردووە.