ئەمڕۆ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەڕێوەچوو، کە تێیدا خەڵاتەکە بەخشرایە رێکخراوێکی ژاپۆنی کە دژی چەکی ئەتۆمە.
رێکخراوی (نیهۆن هیندانکیۆ) کە لەساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە و دژی چەکی ئەتۆم دەوەستێتەوە و هاوکاریی بەرکەوتووان و رزگاربووانی هێرشی هێرۆشیما و ناکازاکی دەکات ئەمڕۆ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرت.
تۆشیوکی میماکی، هاوسەرۆکی رێکخراوی (نیهۆن
هیندانکیۆ) رایگەیاند، بەبەکارهێنانی چەکی ئەتۆم هەرگیز ئاشتی بەرقەرار نابێت.
دەشڵێت، "هەرگیز خەونیشم بەوەوە نەدەبینی کە ئەمە رووبدات."
رۆژی چوارشەممەش، بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لە پێکهاتەی پرۆتینەکان خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بۆ ساڵی
٢٠٢٤ بەخشرایە دوو زانای ئەمریکی و زانایەکی بەریتانی. خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیش بەخشرایە
دوو زانای ئەمریکی و نۆبڵی فیزیاش بەخشرایە زانایەکی بەریتانی و زانایەکی کەنەدی.
خەڵاتی نۆبڵ میدالیایەکی زێڕ، بڕوانامەیەک و
بح ئەمساڵ بڕی یەک ملیۆن و حەوت هەزار دۆلاری لەگەڵدایە و لە ساڵی ١٩٠١ـەوە لەسەر
دەستی ئالفرێد نۆبڵ، زانای سویدی داهێنراوە و لە بوارەکانی ئاشتی، کیمیا، فیزیا،
ئابووری، پزیشکی و وێژە (ئەدەبیات) دەبەخشرێت.