سەردێڕ:

چۆن کەمخەوی کاریگەری لەسەر مێشک دروست دەکات؟

PM:11:38:10/10/2024

2596 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، خراپی باری دەروونی یان کەمخەویی شەوانە رەنگە کاریگەری لەسەر مێشک هەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە.


لە "روسیا تودەی"ـدا بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە مێشکمان راستەوخۆ وەڵامی رووداوەکانی ژیانی رۆژانە ناداتەوە، بەڵکو لەبری ئەوە وردە وردە کاریگەری دەکەوێتە سەر و ئەمەش لە رەفتارماندا رەنگ دەداتەوە، تێکچوونی خەوی شەوێک دەتوانێت کاریگەری لەسەر سەرنج و بیرەوەریت هەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە.

لە چوارچێوەی توێژینەوە درێژخایەنەکەدا، زاناکان بە بەکارهێنانی سکان و داتای ئامێرە تایبەتمەندەکان و مۆبایلە زیرەکەکان بۆ ماوەی پێنج مانگ بەدواداچوونیان بۆ مێشک و هەڵسوکەوتی کەسێک کردووە.

بۆیان دەرکەوتووە کە کەمخەویی شەوێک کاریگەری لەسەر سەرنجی کەسەکە هەبووە، ئەمە کەمتر لە هەفتەیەک بەردەوام بووە، بەڵام ئەو ناوچانەی پەیوەستن بە یادەوەرییەوە دەتوانن تا ١٥ رۆژ بکەونە ژێر کاریگەریی کەمخەویی شەوێکەوە.

شیکارییەکە دەریخستووە کە وەرزشکردن کاریگەریی ئەرێنی بەردەوامی لەسەر شێوازی کارلێکی ناوچەکانی مێشک هەبووە، بە جۆرێک رۆژێک وەرزشی سەخت دەتوانێت یادەوەری و سەرنج بۆ ماوەی دوو هەفتە بەرز بکاتەوە.

ئانا تریانا، بەرپرسی توێژینەوەکان دەڵێت، "هەڵسوکەوت و باری دەروونیمان بەردەوام بە هۆی ژینگە و ئەزموونەکانمانەوە لە قاڵب دەدرێت لەگەڵ ئەوەشدا کەمێک لەبارەی وەڵامدانەوەی پەیوەندیی کارایی مێشک بۆ گۆڕانکارییە ژینگەیی و فیزیۆلۆژی و رەفتارییەکان، لە رۆژێکەوە بۆ چەند مانگێک".













گەلەری