PM:11:04:10/10/2024
1508 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی پڕۆسەی گەڕانەوەیان، ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٠٠ ئاوارە لە کەمپێکی هەولێرەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی کاروانێکی دیکەی ئاوارەی لە کەمپی دێبکەی هەولێرەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو ئاوارانەی ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە ٤٠٦
ئاوارەن و هاوکاری دارایی بە بڕی چوار ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێک، بەسەریاندا دابەش
کراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی تەمموز، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند،
سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و
دواهەمین کەمپ لە ناوچەی عەربەت لە سنووری سلێمانی داخراوە و هیچ کەمپێک لەسنووری
سلێمانی بوونی نەماوە، بەڵام هێشتا چەند کەمپێکی سنووری دهۆک و هەولێر ئاوارەیان تێدا
نیشتەجێیە و کار بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەش دەکرێت.