PM:04:36:10/10/2024
3376 جار خوێندراوەتەوە
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەوانەی رۆژانە و بەردەوام چای گەرم دەخۆنەوە مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی قوڕگ سێ هێندە زیاد دەکات.
بەپێی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی لاد بایبڵ، سەرپەرشتی توێژینەوەکە دکتۆر ستیفن بورگێس ئاشکرایکردووە،" هەرچەندە قاوەش وەک چا گەرم دەخورێتەوە بەڵام بۆمان دەرکەوتووە هیچ کاریگەرییەکەی نەبووە و پەرەی بە هیچ شێرپەنجەیەک نەداوە."
لە توێژینەوەکەدا، توێژەران داوایان لە بەکارهێنەران کردووە، سەرەتا ئایا چایەکەیان گەرم بێت یان زۆر گەرم، لە دواییدا بۆیان دەرکەوتووە پلەی گەرمی خواردنەوەکەیان هۆکارێک بووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی قوڕگ بەو پێیەی ئەگەر خواردنەوەی نیمچەگەرمیان خواردبێتەوە ٢.٤ جار، گەرم ٥.٥ جار، زۆر گەرم ٤.١ جار زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی قورگ لەسەربووە.
یەکێکی دیکە ئەندامانی تیمەکە، دکتۆر سوسانا لارسن، ئاماژەی بەوە داوە،"توێژینەوەکانمان بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر ئەوەی خواردنەوەی قاوە بە گەرمی بە پێچەوانەی چا، کاریگەرییەکی چاکی لەسەر شێرپەنجە باوەکان هەیە."