PM:03:37:10/10/2024
2516 جار خوێندراوەتەوە
هەژماری منی پارتی و یەکێتی بە ئاشکرا دانی بەوەدانا کە پارەی مووچەخۆران دەبەن و رایانگەیاندووە، ئەگەر زوو پارەکە وەرنەگرن ئەوان ئامێرەکان پارەکانتان دەگەڕێننەوە بۆ خۆیان.
پەڕەی فەرمی هەژماری من لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکیدا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، هەرکات ئامێرەکانی هەژماری من پارەی پێشکەشکردن هەوڵبدەن زوو وەریبگرن لەبەر پاراستنی پارەکانتان.
جەختیش لەوە
دەکاتەوە، ئەگەر زوو پارەکانتان وەرنەگرن ئەوا ئامێرەکانی پڕۆژەی هەژماری من پارەکانتان
ناداتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خۆیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لە ئێستادا بەزۆر پارتی و یەکێتی فۆڕمی هەژماری من بە فەرمانبەران و مووچەخۆران پڕدەکەنەوە
و لە هەندێک شوێنیش بە مەرجی پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە مووچە دەدەن بە مووچەخۆران.