AM:09:15:20/12/2024
6380 جار خوێندراوەتەوە
بەیانى ئەمڕۆ دوو تەقینەوەى بەهێز کێیفى پایتەختى ئۆکرانیاى لەرزاند و باڵیۆزخانەى وڵاتان و ناوچە هەستیارەکان خرانە ئاگادارکردنەوەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، میدیاکانى روسیا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکان بەهۆى هێرشى سوپاى روسیاوە بووە بۆ سەر چەند ئامانجێک، بەڵام تائێستا وردەکارى هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات، هێرشەکانى روسیا دواى ئەوەدێت کە سوپاى ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەى بەشێک
لە ناوچە داگیرکراوەکانى لە روسیا راگەیاند و باس لە رێککەوتنى روسیا و ئەمریکاش دەکرا
بۆ کۆتایهێنان بە جەنگى ئۆکرانیا و روسیا.