PM:01:54:10/10/2024
29920 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ئۆتۆمبێلێک لە فلکەی نالی لە سلێمانی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە زیان بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکە گەیشتووە و زیانی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری چەند سایەتحاڵێکەوە باسی لەوە کرد، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سپۆرتاج لە فلکەی نالی لە سلێمانی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە زیان بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکە گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە و زیانەکان تەنها مادی بوون.
ئەوەشی خستە روو، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و هاتوچۆی هاوڵاتیانیش لەو شەقامە سنووردار کراوە.
بەپێی زانیارییەکانیش، تەقینەوەکە لەرێگەی بۆمبی دەستکردەوە بووە و رووداوەکە بەجۆرێک بووە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆمبێلکەی جێهێشتووە و دواتر تەقیوەتەوە و تا ئێستاش هێچ زانیارییەک لەبارەی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەوە نییە.
ئیحسان سابر- سلێمانی