سەردێڕ:

ساڵی داهاتوو خشتەكانی بودجە دەگەنە پەرلەمانى عێراق

PM:04:40:20/12/2024

1428 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، خشتەكانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگاتە ئەنجوومەنەكە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، ئومێدمان هەیە پرسی هەمواری بڕگەی نەوتی هەرێمی كوردستان بخرێتە نێو خشتەكانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ وە كە ئەویش بەهەمان شێوە ئومێدمان هەیە هەروەك سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو سەرەتای ساڵی داهاتوو بنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە كە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەولێر بە ریشەیی چارەسەر بكرێن و روونیشی كردەوە، ئامانجەكە ئەوە نییە تەنیا بڕگەی نوێ بۆ بودجە زیاد بكرێت و بەس، بەڵكو دەبێت بڕگەكان بە جۆرێك بن كە پەسەند بكرێن و جێبەجێ بكرێن.

باسی لەوەشكرد، لیژنەی دارایی بەجددی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو هەموارانە دەكات كە پێشكەشی سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی كراون لەبارەی دۆسیەی نەوت و ئەو خاڵانەی لەسەر پرسی نەوت بوونەتە جێی مشتومڕ.













گەلەری