AM:10:43:10/10/2024
3908 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە ناو رووباری باڵەکایەتی و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
رەوەند هاودیانی وتەێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای هامڵتۆن کەوتووەتە ناو رووباری باڵەکایەتییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا شۆفێرەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا
نەبوو و تیمەکان دەستیان کرد بە گەڕان بەدوایدا، دواتر کە دۆزرایەوە گیانی
لەدەستدابوو.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شۆفێرە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ بووە و
ناوی یوسف رەسوڵ بووە، هەروەها دانیشتووی قەزای سۆران بووە.
کەریم کەیفی- سۆران