سەردێڕ:

بەهۆی گڕگرتنی پاشماوەی بەشێک لە پاڵاوتگەکانی گوێر کەسێک بریندار بوو

AM:09:09:10/10/2024

1148 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی گڕگرتنی پاشماوەی بەشێک لە پاڵاوتگەکانی سەر رێگای گوێر کەسێک بریندار بوو.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، ئەو کەسەی بریندار بووە برینەکەی سوکە، جگە لەوەش زیان بەر تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی کەوتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بوونی پاڵاوتگە نایاساییەکان یەکێکن لەو هۆکارانەی ساڵانە دەبنە هۆی کەوتنەوەی چەندین رووداوی ئاگر و برینداربوون و گیانلەدەستدان.

بەشێکی زۆری ئەو پاڵاوتگانەی دەکەونە هەولێر نایاسایین و سەرەڕای ئەوەی چەندین جار بڕیاری داخستنیان دراوە، بەڵام جێبەجێناکرێت و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، خاوەندارێتی ئەو پاڵاوتگانە دەگەڕێتەوە بۆ کەسانی باڵادەستی ناو حزبە دەسەڵاتدارەکان.













گەلەری