AM:11:57:20/12/2024
6412 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی دوو نوسراو کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، وەزیری دارایی عێراق داوای لە هەرێم کردووە هەڵەکانی ژمێرەى کۆتایی چارەسەر بکەن بەڵام تا ئێستا هەرێم چارەسەرى نەکراوە و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی عێراق لە هەرێمن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق نوسراوەکانى بڵاوکردووەتەوە و نوسراوەکان لە رۆژانى ١٩ و ٢٩ـی مانگدا کراون تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، ژمێرەى کۆتایی هەرێم هەڵەى تێدایە و داواى لێکردوون چاکیبکەن.
هاوکات، لە دوای
١٠ مانگ لە داواکەی وەزیری دارایی و نوسراوەکەی بەڵام تائێستا چارەسەری ئەو کێشانە
نەکراوە، هەربۆیەو وەزارەتی دارایی عێراق لە دوو رۆژی رابردوودا شاندێکی رەوانەی هەرێم
کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و راستکردنەوەی هەڵەکان.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان پارتی و یەکێتی نایانەوێت کێشەى ژمێرەى کۆتایی
چارەسەرببێت بۆ ئەوەى داهات و خەرجییەکانى هەرێم ئاشکرانەبن، بەوەش تائێستا بەشێکى
سەرەکى کێشەى موچە وەکخۆى ماوەتەوە.