لە زاخۆ پارتی هێرشی کردوەتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پەیامی نەوەی نوێیان لە شەقامەکاندا بەشێوەیەکی سەردەمیان بڵاودەکردەوە و بانگەشەیان دەکرد.
هێزێکی پارتی لە زاخۆ هێرشیان کردە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە شێوەیەکی مەدەنیانە بانگەشەیان بۆ نەوەی نوێ دەکرد.
هاوکات، دوێنێ
سێشەممە لە هەولێر، هێزێکی چەکداری پارتی چوونە سەر بنکەی بانگەشەی نەوەی نوێ لە
نزیک قەڵای هەولێر و رێگرییان لە نەوەی نوێ کرد بانگەشەی هەڵبژاردن بکات.
ئەمە یەکەم
جار نییە پارتی بە شێوەیەکی نایاسایی رێگری لە نەوەی نوێ دەکات کە بانگەشەی هەڵبژاردن
ئەنجام بدات، لە سەرەتای ئەم مانگەدا و لە دهۆک، هێزێکی چەکداری پارتی رێگرییان لەو
ئۆتۆمبێلانە کرد کە بە شێوەیەکی مەدەنیانە و لە رێگەی شاشەی زیرەکەوە بانگەشەیان بۆ
نەوەی نوێ دەکرد.
لە سەرەتای دەستپێکردنی
بانگەشەی هەڵبژاردنیشەوە، پارتی لە هەولێر و دهۆک چەندین جار پۆستەر و بانگەشەکانی
نەوەی نوێی دڕاندووە و سووتاندووە و پێشێلکاری بەرامبەر تیمەکانی نەوەی نوێ ئەنجام
داوە.