سەردێڕ:

تۆتاڵ ئێنەرجیز: بەرهەمهێنانی نەوت و غاز زیاد دەکەین

PM:07:29:09/10/2024

1096 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنەرجیزی فەرەنسی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز ئامانجی بەرهەمهێنانی ئەو دوو بەرهەمە سروشتییەی بۆ ٣٪ـی ساڵانە بەرزکردەوە و رایگەیاند، زیادکردنی بەرهەم تا ساڵی ٢٠٢٨ بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنەرجیزی فەرەنسی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز ئامانجی بەرهەمهێنانی ئەو دوو کانزایەی بۆ ٣٪ـی ساڵانە بەرزکردەوە و لەمساڵیشدا کارەکانیان لە بەرازیل و سورینام و ئەنگۆلادا پەرەپێداوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دەست دەکەنەوە بە دووبارە کارکردنەوە لە پرۆژەی غازی سروشتی لە مۆزەمبیق کە کۆمپانیاکە خاوەنی زۆرترین پشکە تێیدا و بەهاکەی ١٤ ملیار دۆلارە و تا ساڵی ٢٠٣٠ ساڵانە ٤٪ـی بەرهەمەکەی زیاد دەکەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، گرنگی دەدەن بە بەرهەمهێنانی غاز بە کەمترین تێچوو و تا ساڵی ٢٠٣٠ دەیانەوێت نرخەکان لە نزمیدا بمێننەوە.

ئەو بڕیارەی تۆتەڵ ئێنەرجیز لەکاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس تا کۆتای ئەمساڵ بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی بەرهەم بە بڕی پێنج ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و ، ساڵی رابردووهەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.













گەلەری